بەڕێز بێت یادی تێکۆشەر و بیرمەندی ناسراوی رێگای ئازادی و سوسیالیسم، هاوڕێ ئەمیری حەسەنپوور

هاوڕێ ئەمیری حەسەنپوور

به داخ و کەسەرێکی زۆرەوه هاوڕێ ئەمیری حەسەنپوور تێکۆشەری ماندوویی نەناسی رێگای ئازادی و رزگاری ئینسان له سته‌م و چه‌وسانه‌وه و داکۆکیکاری یەکسانی مافی ژن و پیاو، پاش ماوەیەک نەخۆشی، گیانی له دەسدا.

به گیان لەدەسدانی هاوڕێ ئەمیر، گەلی کورد تێکۆشەرێکی له مێژینەی مەیدانی خەبات بۆ دیاریکردنی چارەی خۆ نووسین و مرۆڤایەتیش به گشتی بیرمەندێکی گەورەی رێگای ئازادی و سۆسیالیزمی له دەسدا.

هاوڕێ ئەمیری حەسەنپوور؛ به توێژینەوەکانی، به کتێبەکانی، به نووسراوەکان و نامیلکەکان و کۆبوونەوە و چالاکییه رۆژنامەوانییەکانی له بواره جۆراوجۆرەکاندا و به تایبەت له بواری زمانەوانی، کۆمەڵناسی و دەوڵەتداریدا، بێگومان ببو به روخسارێکی بیرمەندی ناسراو، له ئاستی زۆر بەرزی زانستی و ئاکادێمیکدا، به بێ خۆهەڵخستن و لەوپەڕی دڵپاکی و بێگەردیدا.

بێگومان گیان لەدەسدانی هاوڕێ ئەمیری حەسەنپوور خەسارێکی گەورەیه هەم بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد و هەم به تایبەت بۆ بزووتنەوەی عه‌داله‌تی سۆسیالیستی به گشتی.

ئێمه بەو پەڕی داخ وکەسەرەوه، پەژارەی قووڵی خۆمان به بۆنەی گیان لەدەسدانی هاورێی تێکۆشەر و ماندوویی نەناس، کاک ئەمیری حەسەنپوورەوه دەردەبڕین و وێرای رێز وپێزانین بۆ هەموو هەوڵ و ماندوو بوونەکانی، هاوخەمی قووڵ و پڕ به دڵی خۆمان ئاراستەی هاوسەری بەڕێز و تێکۆشەری، هاوڕێ شەهرزادی موجاب و کاک سه‌‌لاحی کوریان و هه‌مو بنەماڵەی کاک ئەمیر دەکەین.

بەرێز بێت یادی ئازیزی هاوڕێ ئەمیری حەسەنپوور!

رەوتی سوسیالیستی کۆمەڵه

٢٥/٦/٢٠١٧

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*