” کۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژی “یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان

راگه‌یاندن

له رۆژانی 15 و 16 جولای 2017  کۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژی “یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان” که له لایه‌ن “کۆنگره‌‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان” و به ئامانجی وتووێژ له سه‌ر بارودۆخی کوردستان رێکخرابو،  له شاری سوله‌یمانی و به به‌شداری زیاتر له سێسه‌د که‌س له نوێنه‌رانی ئه‌حزاب و لایه‌نه سیاسیه‌کان‌ و ئه‌ندام پارلمان و روناک‌بیر و که‌سایه‌تی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به‌رێوه چو.

له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، به‌شداربوان، هه‌ر کام له روانگه‌ی تایبه‌ت به لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیانه‌وه، روانینی خۆیان بۆ ئه‌وهه‌‌ل‌ومه‌رجه‌ی ئێستای ناوچه‌که و هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستان و ئه‌و دۆخه‌ سه‌خت و دشواره‌ی بۆ گه‌ڵی کوردیان خوڵقاندوه، ده‌س نیشان کرد. زۆرینه‌ی به‌شدار بوانی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه، له‌ سه‌ر درێژه‌‌دان به کۆبونه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه، به مه‌به‌ستی لێک تێگه‌یشتن ولێک نزیک بونه‌وه‌‌و ته‌بایی لایه‌نه سیاسیه‌‌کان‌و پێکهێنانی زه‌مینه‌ی ته‌وافوق و هاوکاری و نوسینی پلاتفۆرمێک که داخوازیه‌ ره‌واکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی تێدا به‌یان کرابێ‌و سه‌ره‌ئه‌نجام، پێکهێنانی ریکخراوێک که هه‌موان به نوێنه‌ری خۆیانی بزانن و جێگای بڕوا و متمانه‌یان بێت بۆ ناساندن و داکۆکی کردن له مافی ئازادی‌و پرسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌ربه‌ستی گه‌لی کوردستان.

له لایه‌ن ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه‌وه، هه‌یئه‌تێک به‌شداری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه بوو. را و بۆچونی ئێمه،  له سه‌ر بار و دۆخی ئێستای ناوچه‌که به نوسراوێک، له‌ لایه‌ن هاورێ “تاهیری حوسێنی”یه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا. لێره‌‌دا ده‌قی نوسراوه‌که بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.

ده‌قی وتاره‌كه‌ی ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه‌

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*