به بۆنه‌ی کۆچی دوایی به‌رێز مام جه‌لال

دوانیوه‌رۆی رۆژی سێ‌شه‌مه، 3 ئۆکتۆبر 2017 به‌رێز مام جه‌لال تاله‌بابی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری پێشوی عێراقی فیدرال، ماڵئاوایی له ژیان کرد.

به‌رێز مام جه‌لال هه‌ر به گه‌نجی ده‌ستی کرد به چالاکی سیاسی و وه‌ک که‌سایه‌تێکی لێهاتو ئامانجه به‌رزه‌کانی خۆی له ژیانی خه‌باتکارانه‌‌یدا دیاری کردو سه‌ر که‌وتوانه‌ش شوێنیان که‌وت.

به‌رێز مام جه‌لال زیاتر له 60 ساڵ له ساحه‌ی سیاسی کوردستان و عێراق چالاکانه به‌شداربو . ده‌ور و نه‌قشی ئه‌و، به تایبه‌ت دوای روخانی رژیمی فاشیستی به‌عس، وه‌ک که‌سایه‌تێکی به توانا و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵک و زۆرێک له هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان و عێراق، بێ وینه‌ بو. نه‌بونی به‌رێز مام جه‌لال، وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی کارامه و به مودارا، وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی به ئه‌زمون و وه‌ک رابه‌رێکی رۆشن بیرو ئازاد ئه‌ندیش،  له ساحه‌ی سیاسی عێراق،  بۆشاییه‌کی دروست کردوه که بۆ دۆست و نه‌یار ئاشکرایه.

 به بۆنه‌ی کۆچی دوایی به‌رێز مام جه‌لال سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزان: هێرۆ خان و کاک قوباد و کاک باڤل و باقی ئه‌ندامانی بنه ماڵه‌ی ئه‌و به‌رێزه ده‌که‌ین‌و، هه‌ر وه‌ها پرسه و سه‌ره خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و سه‌ر جه‌م کادر و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ین.

ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه

04.10.2017

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*