به بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایه فه‌راسه‌ت جه‌راحی

به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 17 ی دسامبر دایه فه‌راسه‌ت جه‌راحی، له دایکانی فیداکار و دڵسۆزی کۆمه‌ڵه له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له بیمارستانی شاری وێسترۆس له وڵاتی سۆئێد، دڵی پڕ له ئاوات و ئاره‌زوی بۆ “دنیایه‌کی خۆش بۆ هه‌موان”، له لێدان که‌وت و کۆچی دوایی کرد. رۆژی جومعه 21 ی دسامبر و به به‌شداری سه‌دان که‌س له فامیل و دۆستان و ناسیاوانی ئه‌و ئازیزه، مه‌راسمێک له سالونی کلیسای گۆرستانی وێسترۆس بۆ رێز گرتن له یاد و خاتره‌ی ئه‌و به‌رێزه به رێوه چو. پاش مه‌راسمه‌که، له رێ‌و ره‌سمێکی شایسته‌دا، جه‌نازه‌که‌ی بۆ خاک‌سپاری به‌ره‌و ئارامگا گوێزرایه‌وه و له لایه‌ن هه‌مو به‌شدار بوانی مهراسمهکهوه، گۆره‌که‌ی گوڵباران کرا. ئیـمه وێڕای به‌رز راگرتنی یادی به‌رێز فه‌راسه‌ت خانم جه‌راحی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بنه ماڵه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی غه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین.
ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه
22.12.2018