بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری پێنجوێن و مەریوانی هەژاند

بومە لەرزە

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلە شاری پێنجوێن و سنووری مەریوانی هەژاند.

ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتری زەویی ناوەندی پێنجوێن، دووریی ٢٤ کیلۆمەتریی مەریوان و ٩٨ کیلۆمەتریی سنە ڕوویداوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە خەسارە مادی و گیانییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *