بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ عەلی میرەکی

عەلی میرەکی

مەرگی هاوڕێ ” عەلی میرەکی” تێکۆشەری دێرین و سیمای ناسراوی ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی هەمومانی خەفەتبار کرد.

هاوڕێ عەلی وەک کرێکارێکی بەش مەینەت و ئازارچێشتوو، جگە لە خەبات بۆ وەدیهێنانی جیهانێکی یەکسان و بەرابەر، زیندانییەکی سیاسی بڕوامەند و خۆڕاگری زیندانەکانی هەر دوو ڕژیمی پەهلەوەی و کۆماری ئیسلامی بوو. هاوڕێ عەلی زیاتر لە ٣٠ ساڵی تەمەنی بەو پەڕی ئازایەتی، لەخۆبردوویی و بوێرییەوە لە پێناو کرێکاران، هەژاران و ژیانێکی یەکسان بۆ خەڵکی ستەم لێکراو و بەش مەینەتی کوردستان تەرخان کرد و بۆ چرکەیەکیش ڕێباز و ڕێگای خەباتی و تێکۆشانی بەرنەدا.

بە بۆنەی مەرگی ناوادەی هاوڕێ عەلی میرەکییەوە سەرەخۆشی لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەروەها هاوڕێ پاکیز و یادگارە ئازیزەکانی ڕۆمەن، ڕووبین، ڕامیار و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە

١٨ بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *