جیرەبەندیی نان، داخرانی ڕێگاوبان؛ دۆخی ئێستای سنه له زمانی شایەتحاڵەکانەوە

سۆران ناسری، هاوڵاتی پەیامنێر
ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی خەڵکە سنە، ناوەندی پارێزگای کوردستان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە ناڕەزایەتیدا بە کەمتەرخەمی و پاسیڤبوونی شارەوانی و ستادی کۆنتڕۆڵی قەیرانی شاری سنە، سەبارەت بە پاککردنەوە بەفر و بڵاوکردنەوەی خوێ بە درێژایی پێنج ڕۆژی ڕابردوو، لە بەرامبەر شارەوانیی ئەم شارەدا گرد بوونەوە.
شارۆمەندهەواڵنێرێکی خەڵکی سنە بە ناردنی کۆمەڵێک وێنە لەم شارەوە باس لە داخرانی ڕێگاوبان و جیرەبەندیی نان دوای دوای زۆربوونی ڕێژەی بەفربارینی دەکات.
***
هاوڵاتێییەکی دانیشتووی شاری سنە بە ناردنی کۆمەڵێک وێنە لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم شارە لە بەر دەم شارەوانیی سنەدا دەڵێت: “هاوڵاتییە ناڕازییەکان سەرباری ڕەخنەی تووندیان لە دەستێوەرنەدانی تیمەکانی کاردانەوەی خێرای ستادی کۆنتڕۆڵی قەیران و هێزەکانی شارەوانی بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی پێوەندی و کۆڵانە سەرەکییەکان لە هەموو شارەکەدا، خوازیار کاردانەوەی خێرا بوون. بەڵام پێدەچێت ئەم دوو ناوەندە دەوڵەتییە جگە لە بەڵێنە درۆینەکانیان، بەرنامە و کاردانەوەیەکیان نەبێت بۆ چارەسەرکردنی داخران و گیرانی ڕێگاوبانەکان لە هەموو شارەکەدا.”
بەپێ ئەو وێنانەی کە بە دەست “ئێرانوایەر” گەیشتوون، زۆربەی شەقامەکان، شاکۆڵانەکان و ڕێگاوبانە سەرەکییەکانی سنە تا ئێستایش داخراون و ئەم ڕێگاوبانانە لە لایەن شارەوانی و ستادی کۆنتڕۆڵی قەیرانی شاری سنەوە خوێی پێدا نەکراوە و بەفرەکانی لا نەدراون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە شارەوانیی سنە جگە لە دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە بەردەوامیی کاردانە پاسیڤەکانی بەرپرسانی پێوەندیدارئی شارەوانی لە بەرامبەر لێکەوتەکانی سامانەی بەفربارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ژیان و کاری خەڵکەکە، بە “ئێرانوایەر”ی وت: “شارەوانیی سنە بۆ پاککردنەوە بەفر بە پانایی شارەکە تەنیا دوو گریدەر و لۆدێرێکی بە دەستەوەیە کە ئەگەر بە شەو و بە ڕۆژ کار بکەن، لە ڕاستیدا وەک ئەوە وایە هیچیان نەکردبێت و دەرەقەتی بارستایی و قەبارەی بەفرەکە نایەت.”
ئەو هەروەها زیادی کرد: “ئەگەر بەفر بارینەکە درێژەی هەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلە سەرمادا، بێگومان هەموو ڕێگاوبان و هێڵەکانی پێوەندی لە ئاستی شارەکەدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دادەخرێن و سەهۆڵبەندان ژیانی خەڵکەکە تووشی کێشە و گرفتی جیدی دەکات.”
ئەگەرچی ستادی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای کوردستان سەر لە بەیانەیی ئەمڕۆ ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠، سەرباری ڕاگەیاندنی داخرانی ئیدارەکان لە ڕۆژی پێنجشەمەدا، جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە بەرپرسانی دەزگاکانی خزمەتگوزاری لە ئیدارەکاندا ئامادە بن بەڵام بڵاو بوونەوەی بەرینی وێنەکان و فیلمەکانی بارودۆخی نالەباری ڕێگاوبانەکان و گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی سنە دەلالەت لەوە دەکەن کە ئەم دوو ناوەندە دەوڵەتییە کاردانەوەیەکی هەستپێکراویان بۆ پاککردنەوەی بەفر و بڵاو کردنەوەی خوێ بەسەر ڕێگاوبانەکان لە ئاستی شارەکەدا نەبووە.
لە لایەکیترەوە، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوو مینیپاسی بۆ گواستنەوەی خەڵکی پەراوێزنشینی “نایسەر” ناوچەی دابڕوای شاری سنە بەرەو مەیدانی “نەبوەت”ی ئەم شارە دابین کردووە.
بە گوتەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی نایسەر، هاوتەریب لەگەڵ کاردانەوەکەی سپای پاسداران بۆ دابینکردنی ئەم دوو مینی پاسە بەڵام لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، زۆربەی ئەو تەکسییانەی کە لە هێڵی سنە بۆ نایسەردا کار دەکەن، بەبێ چاودێریی دامودەزگا دەوڵەتییەکان، لە باتی وەرگرتنی نرخی دیاریکراوی دوو هەزار و ٥٠٠ تمەن کرێ تەکسی، بۆ هەر نەفەرێک لە پێنج هەزار تمەنەوە تا ١٥ هەزار تمەن لە هاوڵاتییانەی خەڵکی نایسەر کرێ تەکسی وەردەگرن.
دخرانی شەقامەکان، شاکۆڵانەکان و ڕێگاوبانەکانی پێوەندی لە ئاستی شاری سنەدا، کورتهێنانی ئاردی لە زۆربەی نانەواخانەکان و هەروەها نەبوونی توانا بۆ نان کردن و جیرەبەندیکردنی بۆ خەڵکەکە لێکەوتۆتەوە.
دانیشتوانی خۆجێی شارەکە جگە لە پشتڕاستکردنەوەی قەیرانی نان و کورتهێنانی ئارد لە نانەواخانەکانی سنەدا، دەڵێن سەهۆڵبەندان و کەڵەکەبوونی بەفر لە ڕێگاوبانەکاندا، ڕێگای لە گواستەنەوەی ئارد بۆ نانەواخانەکان لە ئاستی شارەکەدا گرتووە و هاوڵاتیان لە بەرامبەر نانەواخانەکاندا بۆ کڕینی پێنج نان ناچارن چەندین کاتژمێر لە بەر سەرمادا لە سەرەی دوور و درێژی کڕینی ناندا ڕاوەستن و چاوەڕێ بکەن: “تەنانەت هەندێک لە کەبابییەکان کە نانی گەرمیشیان هەیە، نان دەکەن و دەیفرۆشن بە خەڵکەکە.”
ژمارەیەک لە نانەواخانەکانی سنە، لەوانە نانەواخانەکانی گەڕەکی “بەهاران”یش بۆ ئەوەی سەرەکەیان نەفەوتێ، ناوی مشتەرییەکانیان لە لیستێکدا دەنووسن و بەپێی ئەو لیستە، بە هەر مشتەرییەک تەنیا هەشت نان دەدات.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی خۆجێیی، غورفەی مارکێتەکان کە پیشتر نانیان لە بەستەدا دەفرۆشت، لە ئێستادا بەتاڵ کراون و کۆمەڵێک خەڵکی هەلپەرەست و چاوبرسیش نانی خەڵکەکەیان بە بارمتە گرتووە و لە شەقامەکانی شاردا بە نرخێکی گران بە خەڵکی دەفرۆشن.
ئەو کۆمەڵەی وێنەی کە شارۆمەند هەواڵنێرانەی بۆ “ئێرانوایەر”یان ناردووە، دەری دەخەن کە سەرباری کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک لە سەرتاسەری شارەکەدا، بە دوای بارینی بەفر لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، زۆربەی دارەکانی شاری سنەیش کە بە هۆی بەفربارینی زۆرەوە شکاون، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا لە شەقامەکان و بۆلوارەکانی شاردا کۆ نەکراونەتەوە.