دریژەی کۆبونەوەی دەستفرۆشانی شاری ئەهواز

دریژەی کۆبونەوەی دەستفرۆشانی شاری ئەهواز

ژمارەیەک لە دەسفرۆشانی شاری ئەهواز کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردودا لە لایەن کارەبەدەستانی شارەداری ئەم شارەوە کەل و پەلەکانیان لە ناو برا بو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی بەرفرانبار بۆ دووهەمین رۆژی بەردەوام لە بەرامبەر بینای شۆرای شاری ئەهواز کۆبوونەتەوە.

بە پێی هێندی راپۆرت، لەم داوییانەدا گرتە ویدیۆیەکی نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە کە نیشان ئەدات کاتژمێر ٣ی سەر لەباینی ژماریەک نەناسرا کە ڕۆمەتی خۆیان داپۆشابو بە بۆڵدزێر، هەمو کەل و پەلی دەسفرۆشەکانیان لە ناو بردوە و پاسەوانی ئەم شوێنەشیان بە شۆکی کارەبا بێهۆش کردبو. نارازیەکان دەڵێن: ” ئەم کارە لە لایەنی کارەبەدەستانی شارەدارییەوە ئەنجام دراوە.”

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *