
ئێمه کۆمه‌ڵێک له خه‌باتکارانی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه که له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌بات له دژی دوو رژیمی سه‌ره‌ڕۆ و کۆنه په‌ره‌ستی پاشایه‌تی و ئیسلامی و بۆ پارێزگاری له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، له شکڵ و شێوه و له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌بات و بزووتنه‌وه شۆڕشگێر و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌شداریمان کردوه و توانیومانه شاهیدی کاردانه‌وه و ئاکامی ئیده و سیاسه‌ته جۆراوجۆره‌کانی خۆمان و که‌سانیتر له ئاستی کوردستان، ئێران و جیهاندا بین، گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م قه‌ناعه‌ته که گرتنه پێشی ڕێبازێکی سه‌رکه‌وتوانه به‌ره‌و ئازادی و سۆسیالیزم، پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه‌کی رخنه‌گه‌رانه و بنه‌ڕه‌تی له ڕابوردووی چه‌پ به گشتی و کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی هه‌یه.
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی هەموو بەشەکانی پلاتفۆرمی سیاسی ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە لەیرە کلیک بکە