رێ و ره‌سمی رێز گرتن له یادی تیكۆشه‌ری ماندویی نه‌ناس مونیره‌ی موفتی زاده

مونیره‌ی موفتی زاده
رۆژی 16 جولای 2017 بۆ رێزگرتن و یادی تێکۆشه‌ری ماندویی نه‌ناس و کۆڵنه‌ده‌ر، خه‌باتکاری راسته‌قینه‌ی رێی ئازادی و مافی یه‌کسانی ژن و پیاو، به‌رێز مونیره مفتیزاده، مه‌راسمێک له له‌نده‌ن به‌رێوه چوو. کۆمه‌ڵێکی به‌ر چاو له دۆستان و هاورێیان و هاوکاران و که‌س و کاری مونیره خانم، هه‌ر وه‌ها جه‌معێکی زۆر له ئه‌شخاسی رۆشنبیر و سیاسی و هۆگرانی ئازادی و تێکۆشه‌رانی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو، له نه‌ته‌وه‌کانی کورد و فارس و ئینگلیسی، له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا به‌شدار بون. کۆمه‌ڵێک وتار له لایه‌ن هاورێیان و هاوکارانی مونیره خانمه‌وه، پێشکه‌ش به کۆبونه‌وه‌که کرا. له‌درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا، چه‌ند کورته فیلمیش له ژیان و هه‌ڵسورانی ئه‌و به‌رێزه پیشان درا. هاورێ شهلا حه‌یده‌ری وه‌ک یه‌کێک له هاورێیانی مونیره خانم، له‌و مه‌راسمه وتارێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. ده‌قی وتاره‌که‌ی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.