شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

komele

لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر کرابوون و تا ئێستا ٣١ کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بە بیانوی جواروجۆر هەر وا درێژەی هەیە.

ئەم دەستبەسەرکردنانە لە چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان بەڕێوە چوه.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتەکەی هەنگاو،  لە پێوندیەکی تەلەوفونی کورتماوەدا بە زمانی فارسی بنەماڵەکانیان لە دەستبەسەر کردنیان ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام هیچکام لە بنەماڵەکان تا ئێستە نەیانتوانیەوە منداڵەکانیان ببینن.

سێ کەس لە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد کراون. ”تەرانە محمەدی” خەڵکی بانە و ”کارۆ عەلیداد” خەڵکی مەریوان هەر هەمان ڕۆژی دەستبەسەرکرانیان ئازاد کران و ”سەلمان ئەدوایی” شەش رۆژ دوای دەستبەسەر کردنی ئازاد کرا.

ناسنامەی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون و سایتی هەنگاو بڵاوی کردوەتەوە:

مەهاباد: ١_ دەریا تاڵەبانی ٢_ شەپۆل خزری ٣_ سۆران حوسێن زاده ٤_ سالار ڕەهوی ٥_ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦_ سیروان نووری ٧_ ئیمان عەبدی ٨_ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٩_ سۆران محەمەدی ١٠_ ئەمیر بایزیدی ئازەر ١١_ ئەسرین محەمەدی (لە تاران دەستبەسەر کراوە)

مەریوان: ١_ زانیار موعتەمدی ٢_ کاروان مینوویی ٣_ دانا سەمدی ٤_ سیروان کەریم زاده ٥_ جەبار پیرووزی ٦_ کارۆ عەلیداد (ئازاد کراوە) ٧_ سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٨_ عادڵ پەروازە  ٩_ فەرامەرز (لە تاران دەستبەسەر کراوە)
سەوڵاوا: ١_ سەلمان ئەدەوایی ٢_ سیامەک ئەدوایی ٣_ ئەکرەم ئەدوایی ٤_ فەردین ئەدوایی
ڕەبەت: ١_ بەهمەن یوسف زاده ٢_ فەرەیدوون موساپوور ٣_ فەرهاد موساپوور
نەغەدە: ١_عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی ٢_ پەیام حاجی ئەحمەدی ٣_ گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی
بۆکان: ١_ عەزیمە ناسری ٢_ حوسێن گەردشی
سنە: ١_ ئارام یووسفی
بانه: ١_ تەرانە محەمەدی (ئازاد کراوە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *