عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری گوازرایەوە بۆ زیندانی سنە

عوسمان ئیسمایلی

“عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی ناسراوی کرێکاری، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی خەزەڵوەری١٤٠٠ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی “ئێران‌وایەر” گەیشتووە، عوسمان ئیسماعیلی دوای دەرکردنی بڕیاری دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی، گوزراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە کاتێک‌دایە کە پێنج‌شەمەی ڕابردوو ٢٩ی ڕەزبەری١٤٠٠، دادگای سەقز بە نوێنەرایەتی لە لقی دووهەمی لێپێچینەوەی سنە، تۆمەتی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کرێکارییەی “بەشداری‌‌کردن لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکی یەکێک لە هاوڕێکانی لە شاری سنە” ناودێر کردبوو.

ئەم چالاکە کرێکارییە، دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکەی لە دادگای سقز، گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری سنە.

عوسمان ئیسماعیلی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠یش دوای بانگهێشت‌کران بۆ بەشی لێپێچینەوەی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “پروپاگاندا دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی گردبوونەوەی نایاسایی” لە “ڕۆژی جیهانیی کرێکار” و گرتنی وێنە و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا، بەپێی مادەی ٥٠٠ “یاسای سزادانی ئیسلامی” بە زیندان سزا درابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *