لە ئێران لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

خۆ کوشتن لە ئێران

ژمارەیە زەربی ٣٠ بکەین ئاماری هەوڵدان بۆ خۆکوشتن دەکاتە زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار حاڵەت.

بەگوێرەی هەواڵێکی “خەبەرئانلاین“، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٠، “حبیبوڵلا مەسعودی فەرید” ئاماژەی بەوەدا کە ئاماری خۆکوشتن وەکو پیرامێدێک وایە کە بنەوەی پێکهاتووە لە کێشە ئابوری و دەروونییەکان و نهۆمەکانی سەرەوەشی تایبەتە بە بیرکردنەوە لەبارەی خۆکوشتن.

وتیشی: “ئاستی تەحەموڵی خەڵک هاتووەتە خوارەوە، بۆیەشە زیاتر لە جاران توندوتیژی ئەنجام‌دەدەن، تەناتەت وەک ئامارەکانی شارەوانی دەریدەخەن، بڕی زبڵی خەڵکیش بەهۆی کێشە ئابورییەکانەوە کەمی کردووە.”

هەروەها سەبارەت بە جیاوازیی خۆکوشتن و هەوڵی خۆکوشتن وتوویەتی، ژمارەیەکی زۆر پاش هەوڵی خۆکوشتن دەبرێنە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان و وەک حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمار دەکرێن، بەڵام هەندێکی دیکە کە پێش هەوڵی خۆکوشتن پەیوەندیی بە فریاکەوتنی کۆمەڵایەتیی نەخۆشکانەکانەوە دەکەن تۆمارناکرێن.

بەگوێرەی قسەکانی ئەو بەرپرسە حکومییە، زیاتر لە حەوت ملیۆن هاوڵاتی لەئێراندا، لەترسی ئەوەی کارەکەیان لەدەست بدەن و بێکار بن، دڵەڕاوکێیان هەیە و هست بە ئاسایش ناکەن.

وتیشی، کە نزیکەی ٢٣%ی هاوڵاتیانی تەمەن سەرووی ١٥ ساڵ لە ئێران کێشەی دەروونییان هەیە و دەبێت چارەسەرییان بۆ ئەنجام بدرێت.

مەسعودی فەرید هەروەها خستییەڕوو، کە پارێزگای ئیلام زیاترین ڕێژەی خۆکوشتن و هەوڵی خۆکوشتنی تێدا تۆماردەکرێت لە سەرتاسەری ئێڕان‌دا.

لەکۆتاییشدا “کۆرۆنا، کێشەی دارایی، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و نەبوونی پەروەردەی گونجاو و پێویست لە ئێڕان”ی، بە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕێژەی بەرزی خۆکوشتن زانی لە ئێران‌دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *