مریەم سادقی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

“مریەم سادقی”، چالاکی کرێکاری و ئەندامی “کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ درووستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەست “ئێرانوایەر” گەیشتووە، مەریەم سادقی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
مەریەم سادقی، شەوی شەمە ١ی خەزەڵوەری١٤٠٠ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سنەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسگیر کرا.
ئەو دەزگا ئەمنییەی کە مریەم سادقیی دەسبەسەر کردووە بەبێ خستنەڕووی بەڵگە دادگا و دیاریکردنی تۆمەتەکانی، ئەم چالاکە کرێکارییەیان دەسبەسەر کردبوو.
مەریەم سادقی لە ساڵی ١٣٩٧یشدا لە لایەن دادسەرای شۆڕشی سنەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو.