پشتیوانی له ئاکامی ریفراندۆم له باشوری کوردستان

رۆژی 25 سپتامبری 2017 زیاتر له 72% خه‌ڵکی باشوری کوردستان بۆ سه‌لماندنی مافی دیاری کردنی چاره‌نوسی خۆیان، ئازادانه چونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و زیاتر له 92% به‌شداربوان له‌و ریفراندۆمه‌دا، به ره‌ئی ئازادانه‌ی خۆیان، یاسایی بون و دێمۆکراتیک بونی داوای سه‌ر به‌خۆیی کوردستانیان مۆر کرد و دوو رۆژ دواتر ئاکامه‌که‌یان به جیهانیان راگه‌یاند.
داوای سه‌ر به‌خۆیی و جیابونه‌وه له عێراق له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانی عێراقه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافێکی رهواو دێمۆکراتێکه، به‌ڵام ئاکامی زوڵم و سته‌م و سه‌رکوت و ئه‌نفال و زه‌وت کردنی ماف و ئازادیه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، که له لایه‌ن ده‌وله‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق، له سه‌د ساڵی رابردودا به‌سه‌ریاندا، داسه‌پاوه.
ده‌وله‌تانی ئێران و تورکیه؛ که مێژویان لێواولێوه له سته‌مکاری له دژی گه‌لی کورد، ده‌ستیان کرد به هه‌ره‌شه و پیلان گێران و فشار هێنان بۆ باشوری کوردستان و هاندانی ده‌وله‌تی عێراق له دژی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی پێش به به‌رێوه‌چونی ئه‌م ریفراندۆمه بگرن. که ئه‌و نه‌خشه‌یان سه‌ری نه‌گرت، ئێستا خه‌ریکن هێزی عێراقی له خاکی تورکیه و ئێرانه‌وه بێننه خاله سنوریه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و دو وڵاته. پیاده کردنی ئه‌م پیلانه؛ به ئاشکرا شه‌رئه‌نگێزی و شهرفرۆشیهو دژی ئازادی گه‌لی کوردستانه به گشتی.
له‌م هه‌ل و مه‌جه هه‌ستیاره‌دا؛ کاتی ئه‌وه‌یه که سه‌رکردایه‌تی کورد له باشور، بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و بڕیاره گرنگ و مێژوییه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر به‌خۆیی دایان، وه به‌پشتیوانی ئیراده و خۆراگری و یه‌کگرتویی کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی باشوری کوردستان، هه‌مو ته‌وانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشهناو خۆییه‌کان به شێوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک بخاته کار. له‌م رێگه‌یه‌وه پێکهێنانی ته‌بایی و هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانیان مسۆگه‌ر کات. که‌م کردنه‌وه‌ی فشاری ده‌ره‌کی و ته‌وته‌ئه‌ی عێراق و ئێران و تورکیاش هه‌ر له‌م رێگه‌وه پوچه‌ل ده‌کرێته‌وه.
لێره‌دایه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له رۆژهه‌ڵات و له باکوریش، هه‌ر وه‌ک پشتیوانی خۆیان بۆ ئاکامی ریفراندۆم و ده‌نگی “به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی” ده‌ربڕی، به ئیدامه‌ی پشتیوانی خه‌باتکارانه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی خه‌ڵکی باشوری کوردستان، ئه‌و تهوتهئهیهی ده‌وله‌تانی فاشیستی ئیسلامی ئێران و تورکیه‌ش، پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه .
پشتیوانی له “مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی گه‌لان” و به‌رخوردار بونیان له ژیانێکی ئازاد و دێمۆکراتیک، هه‌ر وه‌ها تێکۆشان بۆ به‌رگری له‌و مافه ئینسانیه له‌به‌رابه‌ر هه‌ر تهوتهئهیهکی ده‌وله‌تانی دژی ئازادی و هێزه کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان، ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر هێزێکی ئازادیخواز‌و سوسیالیسته.
بژی ئازادی
بژی سوسیالیزم
ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه
28.09.2017