پێگەی بەرزی هونەر لە ڕەوتی خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتی !

ڕەشاد- مستەفا سوڵتانی
پێنجی ئاوریلی ٢٠٢١
هەر خەباتێک ، چ نەتەوەیی و چ چینایەتی پێویستە لە سەنگەری هونەری بەرخودان نزیک بێتەوە . هەموو ڕێکخراوە دیموکراتیک و مودێڕنەکان بۆ سەنگەری هونەر نرخی پڕاو پڕ و شیاو دادەنێن . شارۆمەندانی خوێندەوار ، نەخوێندەوار و کۆلکە و زڕە خوێندەوار لە ناوەڕۆکی هونەری تیاتر بەشێوەیەک لە شێوەکان تێدەگەن . هونەرمەندان ڕاستەوخۆ هەست ، قسە ، هەڵسوکەوت ، پەیام و دیسکورسی خۆیان بۆ مێشکیڕەشاد بەردەنگ و بینەر دەگوازنەوە. خاتون زین ، دانیشتوی گوندی بۆگەبەسی سەقز ، خولقێنەری هونەریک بوو کە لە خاکی پێژراو ،گڵ و قوڕی تایبەتی دروست دەکرد و شاکاری بێ هاوتای وەک : کاسە ،کووپەڵەی گڵی ،دیزە ، گۆزەی سواڵەتی و پەیکەری قەشەنگ و دڵڕفێنی دروست دەکرد و دە خولقاند. بەهەژاری و نەداری ژیا و چونکوو لە نەتەوەی ژیردەس بوو ناوێکی تۆمار نە کراوە و تەنیا لە سینەی جەماوەردا ماوەتەوە و هێشتا بزر و گوم نەبووە . نیکۆلای لنسکی شاعیرلە کتێبی ” پێکەنین تاوانە! ” و میخائیل لرمانتۆفی هەڵبەستوان ، بە هۆنراوە دژی سیستەمی تزاری ڕووسیا شەڕیان کرد. ئەوەندە پەیامەکانیان پڕهەستە کە فرمێسکە کانی خوێنەر، لە ناکاو بەرەخواردەبنەوە . سالتیکۆف شچدرین بە نوسینی ڕۆمانی” ورچەکان لە حکومەتدا ! ” تەنز وساتیرێکی خولقاند کە ئەو شێوە حکومەتانە ئابڕوویان بەجارێک تکا. ئانتوان چخوف خولقینەری ڕۆمانی کورتی” دووڕگەی ساخالین ” کەشاکاری بەرفراوانی ڕوانگەی مرۆڤدۆستانە و،لە هەمان کاتدا دووری لە تەسک بینی بانگەواز کرد. گوگول تەنزێکی بەرزی کۆمەڵایەتی لە رۆمانی ” شنل ” باس دەکات . هنریک ئیبسن بە نووسینی کتێبی ” دوژمنی گەڵ ” خوێنەر بەرەو ئاستانەی جیهانی تژی لە بێ عەدالەتی دەبا، تا جۆڵەیەک بکات و بەردێک لە گۆمی بێدەنگی فڕە دات و بڕێارو هەڵوتستێک بگرێت . سەمەد بیهڕەنگی خۆی ماسییە چکۆلە بوو و بەرەو دەریا ڕۆیشت ئەمما هەر نەزانرا چلۆن خنکاندیان و یا خنکا !؟ نەسرین نسین ، یەشار کەمال ،نازم حیکمەت ،ئەحمەدی کەسرەوی و هەموو هونەرمەندان و هەر کام بەشێوەیەک لە سەنگەری بەرخودان دژی بێ عەدالەتی و دیکتاتوری شەڕیان کرد . ئیستا لە مێژووی هاوچەرخ بەڕێزان : گیانبەخت کردوو مەحمودی سەجادی نمایشنامە نووس ، ستران بێژانی خاوەن ئیرادەی سیاسی وهەڵویست ناسر ڕەزازی و نەجمە غولامی ،موسیقا ژەنەکان گوروپی کامکارەکانی سنە ، مەحەمەد شیخۆ قامیشڵو ، رۆمان نووسەکان: عەلی ئەشرەف دەرویشیان کرماشان ، ئیبرایم ئەحمەد سلێمانی،عەتا نیهایی بانە ، ئەحلام مەنسوورخانەقین ،بەختیار عەلی هەولێر، پەیکەرسازان هادی زیائەدینی سنە ، شێوە کاران نیک پەی سنە( نەققاشان ) هەڵبەستوانان : جەلال مەلەکشا سنە ،شێرکۆ بێکەس سلێمانی ، گۆران هەڵەبجە، ماە شەرەف خانم ” مەستورەی ئەردەلان ” سنە ماموستا قانیع مەریوان … هەرکامی تریان ساڵیانی ساڵ بە سەربەرزیەوە هەر لە سەنگەری بەرخودان هەڵدەسوڕن وئافڕێنەری دەیان دیکۆمینتی قەشەنگ و ناسک و گرانبەهان و ، دەنگی کپ کراویان شکاندووە . ئافرێنەری فەرهەنگێک بوون کە حورمەتی تەواوی بۆ ڕێز گرتن لە مرۆڤ و لە هەمان کاتدا پەردە لە سەر کارەساتە سامناکەکان لادەبەن . ژنانی پێشڕەو لە گەشەی فەرهەنگی بەرخودان ،ئەگەرچی قوربانی سیستەمی پیاوسالاری و ئاین و ئاین زاکان بوون ولە پێناو ئازادی و لەوبەستێنەدا ژمارەیەکی بەرچاویان گیانیان لە دەس دا و کوژران ، دەوری بەرجەستەودیاریکەریان هەبووە .
لە بزووتنەوەی سەربەرزانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوروپێک ، چەک و خامەی دەستیان هونەری ڕادیکاڵ و پێشڕەو بوو . پێشمەرگە بوون ، بەڵام لە سەنگەری تیاتریش تێکۆشەر و ماندوویی نەناسانە و دڵسۆزانە ، لە نێو ڕەنجدەرانی شار و دێهات بەو ئامێرە هەستیارە، بەرەنگاری کۆنەپارێزی و دوواکەوتوویی و یاسا کۆن و داڕزیوەکان بونەوە . لە شاری سنە دوو جار تیاتری گەنجانی مەریوان پێشکەش کرا . ئەگەر شاری سنە بەر شەپۆلی هێرشی جمهوری سێدارە نەکەوتبا بیگومان گەنجانی مەریوان دەیانتوانی شارۆمەندانی زۆر تر بەرەو ناو سالونەکانی شانۆ گەری ڕاکێشن . لە شاری مەریوان گەنجانی ئەو کات ، هیمەتی بەرزیان نواند و چەند جار ، پەردەیان لە سەر تراژیدیە کانی جمهوری سێدار و دەوری هەڵخەڵتاوانی کورد هەڵماڵی. لە لایەن خەڵکی شەریفی مەریوانەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا . لە گوندە ئازاد کراوەکان تیپی هونەری شانۆی کۆمەڵە ، دەوری مێژوویی و ناسک و پێشڕەویان گێرا و چەندین جار لە نێو ڕەنجدەرانی دێهات تیاتری پڕ و تژی لە ناوەڕۆکیان هێنایە سەر شانۆ . کارتێکەری بەرچاوی لە سەر تێگەیشتنی جەماوەر هەبوو و پێشوازی چاکیان لێکرا . ئەگەر حکومەتی توتالیتر خۆی دانەسەپاندبا ، ڕەوتی” هونەری بەرخودان” کە ناوەڕۆکی ڕادیکاڵ، پێشڕەو و ئینقلابی هەبوو ، بەرەو گەشەیەکی باوەڕ پێی نەکراو دەچوو ، و وەک ئوڕگانێکی پێویست لە خزمەتی جەماوەردا دەبوو .
ئەم خۆشەویستانە کە لە سەنگەری هونەرئارەقیان ڕشت و ماندوو بوون و زەحمەتی زۆریان کێشا و تەنانەت گیانیان بەخت کردو ، دڕیان بە شەوگاری تاریکی دا، زۆر بوون. من فرە هەستێکی ناخۆشم هەیە کە ئیستا مێشکم یارمەتیم نادا، تا ناوی هەموو پیاوان و ژنانی باوەڕمەند لێردا بنوسم . دەوری بەڕێزان : خەدیج حەسەن پوور، ویدا ڕەزایی ، گیان بەخت کردوو تەهمورس ئەکبەری فرە دیار بوو . تەواو
…………………………………………………………………………………
بۆ زانیاری زۆر تر – ئینگلیزی :
1-The Enemy of the people by: Henrik Ibsen
کوردی : – هەرچی هەیە ڕاڤەیە . دوکتور هاشم ئەحمەدزادە2
– ئەفسانە کوردییەکان م – ب – ڕۆدینکۆ تەرجومەی کەریمی حیسامی3
– زمان ،ئەدەب و ناسنامە . دوکتور هاشم ئەحمەد زادە4
فارسی :
٥- نقش شاعر و نویسندە در ایران پس از کودتای اسلامی ، دکتر شیوا رهبران .