چالاکێکی مەدەنی لە کامێران بە ساڵێک بەندکران سزادرا

چالاکێکی مەدەنی لە کامێران بە ساڵێک بەندکران سزادرا

“ڕاشد ئەحمەدی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە یەک ساڵ و ڕۆژێک بەندکران سزادراوە. ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە کە ئەو سزایە بەتۆمەتی ئەندامێتی “حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)” بەسەر ڕاشد ئەحمەدیدا سەپێندراوە. بەپێی ئەو هەواڵە ڕاشد ئەحمەدی پێشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی حدکا بووە، بەڵام دواتر لەو حزبە هاتووەتە دەرەوە و گەڕاوەتەوە بۆ کامێران. لەو هەواڵەدا هەروەها ئاشکراکراوە کە ڕاشد ئەحمەدی خەڵکی گوندی “توان کەش”ی سەربە شاری کامێرانە. چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەژێر هەڕەشەی دەستبەسەرکران و بەندکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان و دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێراندان. ئەوەش تایبەت نییە بەو هاوڵاتییانەی پێشتر ئەندامی حزبە سیاسییەکان بوون، بەڵکو هەموو چالاکەکان دەگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *