🔹 دکتۆر کەمال مەزهەر، مێژووناس و نووسەری دیاری کورد کۆچی دووایی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ پرۆفیسۆر “کەمال مەزهەر”، نووسەر و مێژوونووسی دیاری کورد لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری “بۆن”ی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەمال مەزهەر لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٧ لە گوندێکی دەوروبەری کەرکوکە و لە ساڵی ١٩٥٩دا لە زانکۆی بەغدا کۆتایی بە خوێندن هێناوە لە بەشی “مێژوو”دا.
پاشان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە خوێندن چووە بۆ یەکێتی سۆڤیەت و لە زانکۆی ڕۆهەڵاتناسیی دکتۆرای زانستی وەرگرتووە و بووە بە مامۆستای مێژوو.
هەروەها بە ساڵانێکی درێژ لە بەریتانیا ژیاوە و لەوێ کتێبی ” كورد و كوردستان له بهڵگهنامه نهێنییهكانی حكومهتی بهریتانیادا”ی نووسیوە.
چەند لە بەرهەمەکانی پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر بریتین لە “چینی کرێکارانی عێراق”، “چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد” و “ئافرەت لە مێژوودا: کورتەباسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی”.
هەروەها کتێبی بە “عەرەبی” و “ڕووسی”ش نووسیوە و کتێبەکانی بە دەیان زمانی دیکە وەرگێڕدراون.
لە زانكۆی بەغدا، ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست لە باكۆ و ئەنستیتۆتی لێكۆڵینەكانی عەرەبی وانهی وتووهتهوه و ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كورد و ئەنستیتۆتی كورد بووە لە پاریس.